بەپێی نوسراوی فەڕمی نوسینگەی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەژمارە (2969) كە رۆژی (10-7-2019) بڵاوكراوەتەوە، زانكۆی راپەڕین كۆلێژی ئەندازیاری زانستە كشتوكاڵییەكانی كردەوە.
كۆلێژەكە لەهەردوو بەشی (باخداری و سامانی ئاژەڵی) پێكدێت و لەكەمپەسی شاری قەڵادزێ دەبێت.
هەر بەپێی نوسراوەكەی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، كردنەوەی كۆلێژەكە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا – دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری – بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین، فرمانی وەزاری بۆ دەرچووە بە ژمارە (1205) لە رۆژی (9-7-2019)دا.