ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەشداریانكرد لە وێركشۆپی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی

چاپکردن

ئەمڕۆ دوو شەممە (١-٧-٢٠١٩) لە هۆتێل های كریس لەشاری سلێمانی ژمارەیەک مامۆستای بەشی زمانی کوردی کولێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، بەشدارییانکرد لە وێرکشۆپێک بەناونیشانی (کابینەی نۆیەمی حکومەت، پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی).

وێركشۆپەكە لەلایەن (ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی)، بە بەشداری زانکۆکانی کوردستان و وەزارەت و ڕێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکخرابوو. ‎ئامانج لە وێرکشۆپەکە وەرگرتنی سەرنج و بنەما زانستییەکان بوو بۆ کابینەی حکومەتی داهاتوو، تا بتوانێت خزمەت بە زمانی کوردی و پاراستنی بکات.