دووەمین خولی نێودەوڵەتی زانستخوازی بەردەوام بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

چاپکردن

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی تەموزی ٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی راپەڕین، دووەمین خولی نێودەوڵەتی زانستخوازی بەردەوام لە فێربوون و فێرکردندا بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کردەوە.


لە سەرەتای کردنەوەی خولەکە بەڕێز (د. بەهزاد وسو حمەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە، وتارێکی بەناوی سەرۆکاتی زانکۆ پێشکەشکرد، تیایدا بەخێرهاتنی پرۆفیسۆر ئیڤا تیرنۆڤە مامۆستای وانبێژی خولەکەی کرد، هەروەک هیوای خواست سەرجەم مامۆستایانی بەشداربووی خولەکە سود لە ئەزموونی پرۆفیسۆر تیرنۆڤە وەربگرن.
لە خولەکەدا نزیکەی ٤٠ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین لە بەشە جیاوازەکان بەشدارن، خولەکە ماوەی حەوت ڕۆژ دەخایەنێت و رۆژانە لە کاتژمێر (٩ی بەیانی تا ١ی دوای نیوەڕۆ) بەردەوام دەبێت، سەرجەم وانەکانی ئەم خولە لەلایەن پرۆفیسۆر ئیڤا تیرنۆڤە مامۆستا لە زانکۆی مەساریک لە وڵاتی چیک دەوترێنەوە.