زانکۆی ڕاپەڕین لەگەل زانکۆی کوردستان – سنە، سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشی نێودەوڵەتیان ئەنجامدا

چاپکردن

ڕۆژانی (١٩ – ٢٠ . ٦ . ٢٠١٩)، لەهۆڵی چالاکیەکان، زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ زانکۆی كوردستان- سنە، سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (International Symposium on Applied Computing) ئەنجامدا.

سیمپۆزیۆمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز(د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا بەڕێز (د. بەهزاد وسو حمد) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە، وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕینی پێشکەشکردو بەڕێز(پ. ی . د. ڕزگار حاجی صاڵح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد، دواتر سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کوردستان – سنە بەڕێز (د. فەردین ئەخلاقیان) و بەڕێز (م. جیهاد ئەنوەر) سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر زانکۆی راپەڕین وتەیان پێشکەشکرد.
بەشێوەیەکی گشتی سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێل پێکهاتبو و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامبوو، لە پانێڵی یەکەمی سیمپۆزیۆمەکەدا کە لەلایەن بەڕێز (د. محمود محمد) بەڕێوەبرا، سێ سیمینار پێشکەشکران، هەروەها (١٢) سیمیناریش لەسەر پۆستەر نمیشکران.
پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەکەش لەلایەن بەڕێز (د. فەردین ئەخلاقیان) بەڕێوەبرا، تیایدا چوار سیمنار پێشکەشکران.
لەکۆتایشدا بڕوانامە بە بەشداربوانی سیمپۆزیۆمەکە بەخشرا.