مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، لەتوركیا بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی كرد

چاپکردن

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی (ICMRS2019) لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بە پێشكەشكردنی توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی “Mathematical Modelling for Complex Biochemical Networks and Identification of Slow and Fast Reactions”

بەشداری كۆنفڕانسەكەی كرد.
د. سەرباز همزە عبداللە مامۆستا لەبەشی ماتماتیکی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، دوایئەوەی بەشداری لەو كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە كردووە، توێژینەوەكەی پەسەندكراوە بۆ بڵاوکردنەوەی لە “AIP Conference Proceedings” کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەرە لەScopus” ". و هەرلە کۆنفرانسەکەدا مامۆستای ناوبراو توانی لەگەڵ چەند پرۆفیسۆرێک لە وڵاتانی جیاواز گفتوگۆبکات بۆ هەماهەنگیان لە کاری زانستی و توێژینەوە لەگەڵ توێژەرانی زانکۆی راپەڕین.