دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی شوێنەوارو كەلەپور دەكەن

چاپکردن

لە سێیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى (شوێنەوار و کەلەپور) كە رۆژى دوشەمە (٢٩/٤/٢٠١٩) لەسێنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین بەشى شوێنەوار لە کۆلێژى ئادابى زانکۆى سەڵاحەدین سازیکرد دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین بە دوو توێژینەوەی زانستی بەشداریان كرد.

هەریەك لە بەڕێزان (د.عیماد عبدالقادر محمد سعید) مامۆستا لەبەشی مێژووی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەكی زانستی لەژێر ناونیشانی(ڕۆڵی ڕێکخراوی یونیسکۆ لە پاراستنی شوێنەوارەکان- شوێنەواری کوردستان بە نموونە) و (روخسار رمضان احمد) مامۆستای یاریدەدەر و توێژەر لەسەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین، بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (هونەری سەر بەرد - نەخش و تابلۆ هەڵکۆڵراوەکان لە هەرێمی کوردستان و مەترسی لەناوچوونیان) بەشداری كۆنفڕانسەكەیان كرد.