ڕۆژى پێنجشەمە موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا دابەش دەکرێت

چاپکردن

بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەت

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئاماژە بە پەیوەندى نێوان بەڕێزان د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابورى، ڕۆژى پێنجشەمە کە دەکاتە ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠١٩) موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکان دابەشدەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە یەکەى ژمێریارى هەریەک لە زانکۆکان دەکەین ئامادەکارى پێویست بکەن بۆ ئامادەکردنى لیستەکان بۆ ئەوەى لەڕۆژى پێنجشەمەدا موچەى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابەش بکرێت.

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3929