خولی تۆپی پێی بەشەکانی خوێندنی ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین کۆتایی هات

چاپکردن

رۆژی پێنج شەممە ١١ نیسانی ٢٠١٩، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی فوتساڵی ئێواران کە تایبەتبوو بە بەشەکانی خوێندنی ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین کۆتایی هات.

خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین کرابۆوە و (١٢) تیپ بەشدارییان تێدا کرد و بەشێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە بەڕێوەچوو.
یاری کۆتایی خولەکەش لە نێوان هەردوو تیپی ئینگلیزی قۆناغی یەک و کارگێری بەڕێوەچو، لە ئەنجامدا تیپی کارگێڕی توانی بە ئەنجامی ٣ – ٢ یارییەکە بباتەوە بونە پاڵەوانی خولەکە