بڕیارە رۆژانی (10 – 11 / 4 / 2019) كاتژمێر (10)ی پێشنیبوەڕۆ لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پەرستاری لەزانكۆی راپەڕین بەبەشداری توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی و بەسپۆنسەری باڵیۆزخانەی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبەغدا بەڕێوەبچێت.
كۆنفڕانسەكە لەژێر ناونیشانی:
)Toward Best Nursing Practices: Current Reality and Future Ideals( بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین توێژینەوەی زانستیی و پۆستەری ئەكادیمی لەماوەی دوو رۆژی كۆنفڕانسدا پێشكەش دەكرێن.