ئەمڕۆ ۹ی نیسانی ۲۰۱۹ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز( د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سیمپۆزیۆمێکی بە ناونیشانی ( اللغە العربیە اهمیتها وعوائق تعلمها) ئەنجامدا.
سەرەتا لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (رزگار حاجی ساڵح) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتاری راگرایەتی كۆلێژ پێشكەشكراو دواتریش وتاری سەرۆكایەتی بەشی زمانی عەرەبی لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر ( ئیبراهیم عبدالرحمن محمد) پێشكەشكرا.
سیمپۆزیۆمەکە لە (٤) سیمنار پێکهاتبوو لەلایەن (م. ی . نور سالم عبدالجبار ) بەڕێوە برا.
سەرەتا (م.ی. ئازاد عبداللە محمد ) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (اللغە العربیە اهمیتها وعوائق تعلمها ) پێشکەشکرد، دواتر( م. محمد عزیز مصطفی) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەرین، سیمینارێکی بە ناونیشانی ( ضرورە تعلم اللغە العربیە فی اقلیم کردستان) پێشکەشکرد، سیمیناری سێیەم لەلایەن ( م. توانا قادر صابر) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە ناونیشانی ( مشاکل العقوبات التعلیمیە لراغبی النطق بالعربیە) پێشکەشکرا،سیمیناری چوارەم و کۆتایی سیمۆزیۆم لەلایەن (م. ی. بختیار عوڵا رشید) مامۆستا لە زانکۆی کۆیە، بە ناونیشانی ( بیئە الطالب ودورها فی تعلم العربیە) پێشکەشکرا.
لە کۆتایشدا ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆم لەلایەن ( م. ی. خدر عبداللە) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین خوێندرانەوە و بڕوانامەی بەشداریکردن بەبەشداربوانی سیمپۆزیۆمەکە بەخشرا.