خولی راهێنانی نێودەوڵەتی بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین كرایەوە

چاپکردن

ئەمڕۆ (6ی نیسانی 2019)، لەزانكۆی راپەڕین خولی راهێنانی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی " توانستەكانی مامۆستایانی زانكۆ" بەبەشداری دوو پڕۆفیسۆری نێودەوڵەتی كرایەوە.
لەخولەكەدا (52) مامۆستای زانكۆی راپەڕین لەبەش و كۆلێژە جیاوازەكان بەشداری دەكەن و خولەكە لەژێر ناونیشانی (Innovative teaching and learning) بۆ ماوەی یەك هەفتە بەڕێوەدەچێت.
لەخولەكەدا هەریەك لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دكتۆر (ئاماندا كلینتۆن) بەڕێوەبەری باڵا لە دامەزراوەی دەروونزانی ئەمریكا (APA) و پڕۆفیسۆر دكتۆر ( ماریەن ماركاثی) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كرۆك كۆلیج لە دبلن بۆ كاروباری فێربوون و فێركردن، وانەكانی خولەكە دەڵێنەوە.
خولەكە بۆ ماوەی (24) كاتژمێرەو لەماوەی یەك هەفتەدا وانەكان دەوترێنەوەو دواتر بەبەشداری مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین خولەكە بۆ ماوەی (3) هەفتە بەردەوامی دەبێت.