زانکۆی ڕاپەڕین یەکەمین فێستیڤاڵی کەلتوری و زانستی ئەنجامدا

چاپکردن

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی نیسانی ٢٠١٩، لە ساڵوەگەڕی ڕۆژی دامەزراندنی زانکۆدا، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین یەکەمین فێستیڤاڵی کەلتوری و زانستی رێکخست.
بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و، بەڕیز (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و، ڕاگرانی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و جەماوەرێکی زۆری ناوچەکە، زانکۆی ڕاپەڕین لە ساڵوەگەڕی ڕۆژی دامەزراندنیدا یەکەمین فێستیڤاڵی کەلتوری و زانستی خۆی سازکرد.
سەرەتای فێستیڤاڵەکە بە نمایشێکی هاوبەشی نێوان کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین و نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد، کە تیایدا بۆ یەکەمین جار بەشێوەی کرداری چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاکەوتنی خێرا لە حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ بۆ ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە نمایشکرا.
دواتر لە فێستیڤاڵەکەدا دەرفەت ڕەخسابوو بۆ خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەین تا بەرهەمە کەلتوری و زانستییەکان و کارە دەستییەکانی خۆیان نمایش بکەن، کە بوونە جێگەی سەرەنج و پەسەندی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە.