چەند مامۆستایەكی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی ڕاپەڕین بەشداری كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی دەكەن

چاپکردن

چەند مامۆستایەكی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی ڕاپەڕین بە پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی بەشدارن لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی کە لە رۆژانی (٢و٤ نیسانی٢٠١٩) بەڕێوەدەچێت، كۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لەنێوان زانكۆی زاخۆ و زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك رێكخراوە و لەلایەن هەردوو دەزگای نێودەوڵەتی ( IEEE و Springer) پشتگیری كراوە.
توێژەرانی زانکۆی ڕاپەڕین پێكهاتبوون لە ( د.نجم الدین محمد، م.ی. ئەحمەد عوڵا، م.ی. شنە جبار، م.ی. شوانە برایم، م.ی. بیلال محمد، م.ی. سۆران رەسوڵ) کە بە چەندین توێژینەوە لە كۆنفرانسێكەدا بەشداربوون.