ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، پێشوازی لە وەفدێکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین کرد.
وەفدەکەی زانکۆی سەڵاحەدین لە بەڕێزان مامۆستا سیروان جێگری ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و، مامۆستا سرود فواد سەرۆکی بەشی میوزیک و، مامۆستا ئامانج غازی مامۆستای بەشی میوزیک پێکهاتبوون.
پاشان بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، تیادا هەردولا گتوگۆیان دەربارەی پتەوکردنی چالاکییە هونەرییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرد، هەروەک بڕیاردرا لە چوارچێوەی کۆنفرانسی توێژینەوەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕیندا کۆنسێرتێکی میوزیک بۆ خوێندکارانی بەشی میوزیکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین زانکۆی ڕاپەڕین سازبکرێت.
