سیمپۆزیۆمی توێژینەوە نایابەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی نیسانی ٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست سیمپۆزیۆمی توێژینەوە نایابەکانی ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و و فەرمانبەرانی زانکۆ، سیمپۆزیۆمێک بۆ توێژینەوە نایابەکان لەسەر ئاستی زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکەدا د. بەهزاد وسو حمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوە وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا ئامانجی ڕێکخستنی سیمپۆزیۆمەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، وتیشی: مەبەستمانە گرنگی زیاتر بە توێژینەوەکانی توێژەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بدەین، هەروەک سازدانی ئەم جۆرە چالاکیانە هەنگاوێکە بۆ هاندانی زیاتری توێژەرانی زانکۆ بۆ ئەوەی توێژینەوەی باشتر و سەردەمیانە ئەنجام بدەن، جەختیشیکردەوە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە هاندانی توێژران لە پێناو ئەنجامدانی توێژینەوەی کاریگەر و پڕ بایەخ و بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی زانکۆ .
لە سیمۆزیۆمەکەدا پێنج توێژینەوەی هەڵبژێردراو لە پێنج پسپۆڕی جیاواز لەلایەن هەریەک لە توێژەران ( پ.ی.د. امیر امیری/نانۆتکنۆلۆجی ، د. ئارام محمد رسول/ کۆمپیوتەر ، د.محمد اصلان پور/ باخداری ، م. بنار محمود ابراهیم / کیمیای شیکاری ، م. قارەمان محمد حسن / یاسا ) پێشکەشی ئامادەبووانی سیمپۆزیۆمەکە کرا.