وەفدێكی زانكۆی راپەڕین لەگەڵ كۆچەر بیركار كۆبونەوە

چاپکردن

وەفدێكی زانكۆی راپەڕین كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان(پ.ی.د. ڕزگار حاجی صاڵح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، د. ئارام محمد رسوڵ مامۆستا لەبەشی کۆمپیوتەر و د.سەرباز همزە عبداللە مامۆستا لەبەشی بیرکاری بەشداریان کرد لەڕێورەسمی پێدانی دکتۆرای فخری كە لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین بە بەرێز دکتۆر كۆچەر بیرکار لەرۆژی ٢٠١٩⁄٣⁄٢٧دا. 

وەفدەکەی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ دکتۆر کۆچەر بیركار كۆبونەوەو ئاڵوگۆری چەند تەوەرێكی زانستی گرنگیان کرد. بەو ئومێدەی لە ئایندەدا بتوانن بانگهێشتی ناوبراو بکەن بۆ زانکۆی ڕاپەرین و چەند پەیوەندیەکی زانستی گرنگ لە نێوان هەردوولادا ببەستن.
پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار خەڵکی شاری مەریوانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەساڵی ٢٠٠٠ەوە لە بەریتانیا دەژی و لەئێستادا مامۆستای زانکۆی کامبریجە لەو وڵاتە. و لەرۆژی ٢٠١٨⁄٨⁄١ لەبەڕازیل خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری - کە بە نۆبڵی بیرکاری ناسراوە – پێبەخشرا.