دوو سیمینار دەربارەی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆ ئەنجامدران

چاپکردن

بە مەبەستی خستنە ڕوو و تاوتوێکردنی ناوەڕۆکی وۆرکشۆپی زانکۆی گۆتنگن (Gottingen) كە لە ئەڵمانیا لەبەرواری (18 بۆ 22 / 2/ 2019) بەڕێوەچوو و تیایدا تیمێکی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەرین بەشداربوون، ئەمڕۆ چوارشەممە (27-3-2019) شاندی بە شدار بوو دوو سیمناریان لەسەر ناوەرۆکی وۆرکشۆپەکە پێشکەش کرد.

سیمینارەكان لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان د۰ نجم الدین محمد سعید کە سیمنارەکەی لەژێر ناونیشانی ( Workshop on Curricular Reforms for Internationalisation & the International Classroom) و مامۆستا ساما ن محمد عثمان سیمینارێكی لەژێر ناونیشانی ( Developing internationalization strategies)۰ جێگەی ئاماژەیە ئەم چالاکیە بەشێکی دروستکەرو پێکهێنەری جێبەجێکردنی ( Bologna process) لە زانکۆی ڕاپەرین۰