زانكۆی راپەڕین توانی گرانتێكی (20) هەزار دۆلاری لەباڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق بۆ ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی بەدەستبێنێت كە بڕیارە لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بەبەشداری توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كۆنفڕانسەكە لەزانكۆی راپەڕین ئەنجامبدرێت.
زانكۆی راپەڕین، لەڕێگەی هۆبەی سکۆلەرشیپ و گرانتەکان لەبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان بەهاوبەشی كۆلێژی پەرستاری، لەدوای ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی گرانتێک لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕەزامەندی نیشانداوە بە دابینکردنی بڕی (٢٠) هەزار دۆلار بۆ بەڕێوەبردنی یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەبواری پەرستاری بە ناونیشانی "بەرەو باشترین ڕاهێنانی پەرستاری: ڕاستی ئێستا ونمونەکانی داهاتوو''، کە لە ڕۆژانی ١٠-١١ /٢٠١٩/٤ بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆنفرانسە بەبەشداری شارەزایانی بواری پەرستاری لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و توێژەرانی بیانی بەڕێوەدەچێت .