سیمپۆزیۆمێك دەربارەی ڕەهەندەكانی چارەسەری گرفتە ژینگەییەكان لەئیدارەی راپەڕین رێكدەخرێت

چاپکردن

بڕیارە كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی سێشەممە (26 – 3 – 2019)، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێك دەربارەی ڕەهەندەكانی چارەسەری گرفتە ژینگەییەكان لەئیدارەی راپەڕین رێكدەخرێت.

سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی راپەڕین، رێكدەخرێت و لەدوو پانێلدا بەبەشداری كەسانی پسپۆڕ تاوتوێی گرفتە ژینگەییەكان و چارەسەریان لەئیدارەی راپەڕین دەكەن.