سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەپەیامێكدا جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی (2719)ی كوردی، لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین پیرۆز دەكات.
دەقی پەیامی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین:
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، سەری ساڵی (2719)ی كوردی، لەتەواوی كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان و ھەموو کوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات و سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان بەگشتی و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان بەتایبەت دەكەین. هیواخوازین جەژنی سەری ساڵی كوردی ساڵی ژیانێكی نوێ و پڕخۆشی بێ بۆ گەلی كوردو مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆمان.
پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین
