سەنتەرێکی پێشکەوتووی تاقیگەکانی فێربوونی کارە پزیشکی و خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری کرایەوە

چاپکردن

رۆژی چوارشەممە (٦ی ئاداری ٢٠١٩) بەئامادەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر (دارا تۆفیق کاکەمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، سەنتەرێکی تاقیگەکانی فێربوونی کارە پێشکەوتووەکانی پزیشکی و خزمەتگوزاری پەرستاری لە کۆلێجی پەرستاری لەزانکۆی راپەڕین کرایەوە.

سەنتەرەکە شێوەیەکی پێشکەوتو و سەردەمیانە کە نزیکە لەسەنتەرە پێشکەوتووەکانی جیهانی بە مەبەستی فێرکردنی فێرخوازان بە شێوەیەکی سەردەمیانە کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەنجامدەدرێت پێش ئەوەی فێرخواز و خوێندکار راستەوخۆ لە سەر نەخۆشی راستەقینە ئەنجامی بدات بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر هەڵەیەک و بابەتێکی نەخوازراو. کە ئامێرو دۆمی جوراوجۆری پشکەوتوو لە خۆ دەگرێ.
تاقیگەکان لەلایەن بەرێز م. هەڤال محمد علی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە پەرستاری پێگەیشتووان کە سەرپەرشتیاری تاقیگەی پەرستاری پێگەیشتووانه لە کۆلێژی پەرستاری دروستکراون.