سیمینارێك دەربارەی (IT)پێشكەشكرا

چاپکردن

ئەمڕۆ چوارشەممە (٦-٣-٢٠١٩) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، رۆژی پێنجەمی خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بەڕێوەچوو. لەخولەكەدا سیمینارێك لەلایەن مامۆستا (كامەران حسێن) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێكی دەربارەی(IT) پێشكەشی ئامادەبووان كرد. خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.