لەساڵیادی راپەڕیندا، زانكۆی راپەڕین چالاكی هونەریی رێكخست

چاپکردن

لەساڵیادی راپەڕیندا، زانكۆی راپەڕین چالاكی هونەریی رێكخست
ئەمشەو (5ی ئاداری 2019) كاتژمێر (7) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری زانكۆ بەبۆنەی (28)مین ساڵیادی راپەڕینی (5ی ئاداری 1991) كە لەشاری رانیەی دەروازەی راپەڕین و پایتەختی ئازادییەوە دەستیپێكرد، بەبەشداری بەرپرسانی حكومی و حزبی و ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆو ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو مامۆستایان و خوێندكاران و هاووڵاتیانی سنورەكە چالاكییەكی هونەری موزیك و گۆرانی و شیعر بەڕێوەچوو.

چالاكیی هونەری و ئەدەبی (ئێوارەیەك لەئامێزی شیعرو موزیك و گۆرانی)
لەدوو پانێل پێكهاتبوو كە پانێلی یەكەم تایبەت بوو بە موزیك و گۆرانی بەبەشداری هونەرمەندان (شەماڵ بابەكر، و ساوێن و سابات)، هەروەها پانێلی دووەمی چالاكییەكە تایبەت بوو بە (شیعرو موزیك) بەبەشداری هەریەك لە (ئیسماعیل راچی، بابا هێمن، رسوڵ سوڵتانی، ئەژین ئیسماعیل، چرا چۆلی، هەرێم حسن، جبار عزیزو خدر گوڵانی).