سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (5ی ئاداری 2019) لە (28)مین ساڵیادی راپەڕینی (5ی ئاداری 1991) كە لەشاری رانیەی دەروازەی راپەڕین و پایتەختی ئازادییەوە دەستیپێكرد، سەرۆك و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بەشداری چالاكییەكانی (28)مین ساڵیادی راپەرینیان كرد.
لەچالاكی سەرلەبەیانی ساڵیادەكەدا كە لەمۆنیومێنتی راپەڕین لەشاری رانیەو بەئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆرو بەرپرسانی حزبیی و حكومی بەڕێوەچوو، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (دكتۆر موفق خالد) تاچە گوڵینەی زانكۆی راپەڕینی دانا و دواتریش بەشداری چالاكییەكانی دیكەی پەیوەست بەیادەكەیان كرد.