ئەمڕۆ دووشەممە (٤-٣-٢٠١٩) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، رۆژی چوارەمی خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.
لەخولەكەدا سیمینارێك لەلایەن مامۆستا (هەژار قادر ابراهیم) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێكی دەربارەی كەسێتی كارمەندان و شێوازی هەڵسوكەوتكردنیان لەرووی دەروونی و كۆمەڵایەتیەوە پێشكەشی ئامادەبووان كرد.
خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.
