سیمینارێك دەربارەی ) چۆنێتی نوسینی توێژینەوە بۆ گۆڤارەكانی تۆمسون رۆیتەرز ) پێشکەشکرا

چاپکردن

رۆژی دوو شەممە (4-3-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی زانست، لە چوارچێوەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز دكتۆر (نسیبە ابراهیمی) پسپۆڕی بواری كیمیای فیزیك) لەژێر ناونیشانی
(How to write a scienstific ISI paper) پێشكەشكرا.


خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت، لە چوارچێوەی خولەكەدا (١٢) سیمینار لەماوەی مانگێكدا لە پێشكەشدەكران و ئەمڕۆ كۆتا سیمیناری خولەكە پێشكەشكرا.