بڕیارە رۆژی سێشەممە (5-3-2019) كاتژمێر (7)ی ئێوارە، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری بەبۆنەی (28) مین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی (5ی ئاداری 1991) كە لەشاری رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەستیپێكرد چالاكییەكی هونەری و ئەدەبی بەناونیشانی (ئێوارەیەك لەئامێزی شیعرو موزیك و گۆرانی) رێكبخات.
چالاكییەكە لەدوو پانێل پێكدێت و پانێلی یەكەم تایبەت دەبێت بە موزیك و گۆرانی بەبەشداری هونەرمەندان (شەماڵ بابەكر، و ساوێن و سابات)، هەروەها پانێلی دووەمی چالاكییەكە تایبەت دەبێت بە (شیعرو موزیك) بەبەشداری هەریەك لە (ئیسماعیل راچی، بابا هێمن، رسوڵ سوڵتانی، ئەژین ئیسماعیل، چرا چۆلی، هەرێم حسن، جبار عزیزو خدر گوڵانی).
