د. ئارام محمد ڕەسوڵ مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ڕاپەین توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی An Energy Efficient Tour Construction Using Restricted K-Means Clustering Algorithm For Mobile Sink in Wireless Sensor Network لە گۆڤاری IEEE Explore بڵاوکردەوە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆڤارە زانستیەکانی جیهان و ئیماپکت فاکتەری گۆڤارەکە ( 9.107) ە، توێژینەوەکە لە یازدەمین کۆنفراسی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی گەشەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەندازیاری کە لە بەرواری ٢-٩-٢٠١٨ لە زانکۆی کامبریجی بەریتانیا بەڕێوەچوو پێشکەشکرا هەروەها توێژینەوەکە پلەی سێەمی کۆنفراسی بە دەستهێنا جێگەی باسە توێژینەوەکە توێژینەوە زانستیەکە کار لەسەر کەمکردنەوەی وزەی پێویست بۆ کارپێکردنی Network Sensor کان دەکات