سیمینارێك دەربارەی سەركردایەتیكردن بەڕێوەچوو

چاپکردن

ئەمڕۆ پێنج شەممە (28-2-2019) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، رۆژی دووەمی خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بەڕێوەچوو و تێیدا سیمینارێك دەربارەی سەركردایەتیكردن پێشكەشكرا.
لەلایەن مامۆستا (بێوار احمد) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێك دەربارەی سەركردایەتیكردن پێشكەشی ئامادەبووان كرا. خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.