گەشتى زانستى خوێندکارانى قۆناغى سێیى بەشى زمانى عەرەبى

چاپکردن

رۆژی  چوارشەممە (٢٠١٩/٢/٢٧)، خوێندکارانى قۆناغى سێیەمى بەشى زمانى عەرەبى کۆلێژى پەروەردە لەقەڵادزێ ، بەسەرپەرشتى مامۆستا (رسوڵ ابراهیم رسوڵ) بەمەبەستى ڕێگاکانى وانەوتنەوە سەردانێکى زانستىیان بۆ خوێندنگاى (ئامادەیى نەورۆز ) لە قەڵادزێ ڕێکخست. 

ئامانجى سەردانەکە بە پڕاکتیکردنى لایەنە تیۆرییەکانى وانەوتنەوەو ڕاهێنانى خوێندکاران بوو لەسەر چۆنێتى بەڕێوەبردنى پۆڵ بە ئامانجى پیشاندانى لایەنى هونەرى وانەوتنەوە و گۆڕینى ژینگەى فێرکردن کە کاریگەرى لەسەر پڕۆسەکە ھەیە.

فۆتۆ : ادریس عبداڵلە