ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٧-٢-٢٠١٩) لەكۆلێژی پەرستاری، لە چوارچێوەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز دكتۆر (موراد رەسوڵی) لەژێر ناونیشانی (Clinical trials in Psychology research) پێشكەشكرا.
خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت، لە چوارچێوەی خولەكەدا (١٢) سیمینار لەماوەی مانگێكدا لە پێشكەشدەكرێن.
