خولێك دەربارەی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ كرایەوە

چاپکردن

ئەمڕۆ چوار شەممە (2019/2/27) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین كرایەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.


سەرەتا موقەدەم مەریوان بەخێرهاتنی بەشداربوانی خولەكەی کردو پاشان عەمید حسن سوارە لەوتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەکردنەوەی خولەکەو گرنگی خولەكە دەربڕی و سوپاسی زانکۆی راپەڕینی كرد.
پاشان مامۆستا سلام کارگێڕی زانکۆی راپەڕین چۆنیەتی کردنەوەو بەڕێوەچوونی خولەکەی بۆ بەشداربوان ڕوونکردەوە.