زانکۆی ڕاپەڕین ڤیستیڤاڵی زانستی و کلتوری تواناکانی خانمان ئەنجامدەدات

چاپکردن

ئەمڕۆ چوار شەممە (٢٧ . ٢ . ٢٠١٩) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڤیستیڤالێکی زانستی و کلتوری تایبەت بە تواناکانی خانمان لە بوارەکانی ( سیمناری کۆمەڵایەتی پەروەردەیی، میوزیک و گۆرانی، شیعر، شانۆ، خەنەبەندان و تابلۆی هەڵپەڕکێ) ئەنجامدا.
لە سەرەتای ڤیستیڤالەکەدا خوێندکار گلێنە علی سیمینارێکی دەربارەی تواناکانی خانمان پێشکەشکرد، دواتر چەند پارچە میوزیک گۆرانیەک لەلایەن فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆوە پێشکەشکران، دواتریش هەردوو خوێندکار ئاوێزە سلێمان و پەیام نادر چەند پارچە شیعرێکیان پێشکەشکرد،لەبەشێکی تری ڤیستیڤاڵەکەدا خوێندکارانی بەشی باخچەی ساوایانیش شانۆی جیاوازی ڕەگەزیان لە پەروەردەی خێزاندا نمایشکرد، دوای ئەوە خوێندکار دیدەن عبدالرحمان سیمنارێکی دەربارەی خود ئەڤینی پێشکەشکرد، پاشان نمایشی جل و بەرگی کوردی خانمان و خەنەبەندان و تابلۆی هەڵپەرکێی کوردی نمیشکران ، لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێز و سوپاس بە بەشداربوانی ڤیستیڤاڵەکە بەخشرا.