ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، سیمینارێک دەربارەی (زمانی جەستە لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە) بەڕێوەچوو.
بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت-زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ (د. فازل جاف) مامۆستا لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، بە ناونیشانی (زمانی جەستە لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە) سازکرد.
لە سیمینارەکەدا دکتۆر فازل گرنگی زمانی جەستەی بۆ بەهێزکردنی توانای مامۆستایان لە بواری وانەوتنەوە خستەڕوو، هەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێویستە مامۆستایان لە کاتی وانەوتنەوەدا تابتوانن به وریایی و ئاگاییهوه جوڵە و نواندن بە ئهندامهكانی جهستهیان بکەن، چونکە جوڵەی ئهندامهكانی جهسته فاکتەری سەرەکی و کاریگەرن لە گەیاندنی پەیامی مامۆستا.