ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٥ . ٢ . ٢٠١٩)، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری لقی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان چالاکی پێشبركێی زانستی لە نێوان سەرجەم بەشەکانی زانکۆ دەستپێکرد.
پێشبرکێی ئەم هەفتەیە لە نێوان خوێندکارانی بەشی فەلسەفە و خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەردابوو، دوای ئاراستەکردنی یانزە پرسیار لە هەر بەشێکیان سەرئەنجام پێشبرکێکە بە یەکسانبوون کۆتایی پێهات ، بۆیە لیژنەی پێشبرکێ بریاریدا هەردوو بەشەکە بەسەرکەوتوو دابنێت و لەگەل بەشە سەرکەوتوەکانی تر رووبەڕوو دەبنەوە.