ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی شوباتی 2019، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌كادیمیستان و مامۆستایانی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی راپەڕین بەشداریكردن لەسیمپۆزیۆمی هەلومەرجی زانكۆ حكومیی و تایبەتەكان لەهەرێمی كوردستان كە لەلایەن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی له‌هۆڵی هۆتێل تایتانیك لەشاری سلێمانی رێكخرابوو.
سه‌ره‌تای سیمپۆزیۆمه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان ده‌ستیپێكردو د. حكیم عوسمان ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی وتاری به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد، پاشان نوێنه‌رانی هه‌ر پێنج زانكۆی ناوبراو سیڤی زانكۆكانیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.
هەروەها كاتژمێر 11:15ی پێشنیوەڕۆ به‌ناونیشانی (ڕه‌وشی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان (حكومی و تایبه‌ت) و خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان) پانێڵێك بۆ به‌ڕێزان ((پ.ی.د.موفەق خالید سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پ.ی.د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، د.سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار و پ.ی.د.ئومێد رەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان) به‌ڕێوه‌چوو.
له پانێڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك زانكۆكانی به‌شدار، هه‌ل و مه‌رج و قۆناغه‌كانی تێپه‌ڕبوونی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵایان له‌هه‌رێمی كوردستان شیكرده‌وه‌و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنی و نه‌رێنیانه‌یان باسكرد كه ڕۆژانه ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان خسته‌ڕوو كه مایه‌ی دڵخۆشییه بۆ بواری زانست و پێشكه‌وتن له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یرانی دارایی .
له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌كرا كه له‌نێوان زانكۆكاندا هه‌یه‌و له‌توانادا هه‌یه زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و فراوان بكرێن به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه زانستییه‌ی له نێوان زانكۆكان و مامۆستایان و خوێندكاران بوونی هه‌یه‌و به‌ستنی كۆنفرانس و سیمینار‌و سیمپۆزیۆم و چالاكییه زانستییه‌كان ده‌توانرێت به‌شێوازێكی باشتر سوودیان لێوه‌ربگیرێت و تواناكان ئاڵوگۆڕبكرێن و پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌هێزتر بكرێت به‌زانستی هاوچه‌رخ و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته گشتییه‌كان ئه‌نجام بدرێن له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌ندو ده‌زگایانه‌ی كه زانكۆكان هه‌یانه.
هەروەك لەپانێلەكەدا بابەتێك دەربارەی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆ كوردییەكان و هەنگاوەكانی زانكۆی راپەڕین، لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر موفق خالد سەرۆكی زانكۆی راپەڕینەوە پێشكەشی ئامادەبووان كرا.