لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ستافێکی تایبەت لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەین، کە کار لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی کارگێڕی و ئیداری زانکۆی ڕاپەرین دەکەن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی شوباتی ۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و ستافێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ستافی بەڕێوەبەرایەتی ئایتی و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، سیستەمەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن.
جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە فاکتەرێکە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتیناتی ئیداری و بەهەدەردانی توانای مرۆیی فەرمانبەرانی زانکۆ، هەروەک فاکتەرێکی ئیجابی دەبێت بۆ زوو ڕاپەڕاندنی کاروبارە کارگێڕی و ئیدارییەکانی زانکۆ .