بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لەزانكۆی راپەڕین خولێكی راهێنانی پەرەپێدانی تواناكانی ئەنجامدانی توێژینەوەی بۆ سەرجەم مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆی راپەڕین کردەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی شوباتی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێز د. بەهزاد وسو حمەد بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و ژمارەیەک مامۆستایان و توێژەران لە زانكۆی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە خولێكی راهێنانی پەرەپێدانی تواناكانی ئەنجامدانی توێژینەوەی بۆ سەرجەم مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆی راپەڕین کردەوە.
لە ڕۆژی یەکەمی خولەکەدا سیمینارێک دەربارەی (How to choose a research Topic? And How to evaluate researchers and journals?) لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر ئومێد ئەمیری پسپۆری بواری نانۆ تەکنەلۆژی پێشکەشکرا.
ئەم خولە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە لە زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتی دەکات، ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و لە هەر هەفتەیەکدا چەند سیمینارێک دەربارەی پەرەپێدانی توانای ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی پێشکەش دەکرێن، ئامانج لە کردنەوەی خولەکە پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆی راپەڕینە لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی.