ئەمرۆ دوو شەممە رێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠١٩، لیژنەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین وێركشۆپێكی دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس (ECTS) بۆ مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سازکرد.
وێركشۆپەكە لەژێر ناونیشانی جێبەجێکردنی سیستەمەی بۆلۆنیا لایەنی تەکنیکی و بۆ دانانی کۆرسەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بەڕێوەچوو و تیایدا چەند سیمینارێك لەلایەن مامۆستا سامان محمد عوسمان دەربارەی سەرەتايەك لەبارەى سيستەمى (بۆلۆنیا) بەشيوەيەكى گشتى و مامۆستا صلاح بابكر حسين دەربارەی ئه سيسمينت و دكتۆر بەرزان محمد محمدامين دەربارەی جێبەجێكردنى سيستەمى بۆڵۆنیا لەوڵاتى فينلاند پێشكەشكران.
لەسیمینارەكاندا پوختەیەک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا و ئامانجەکانی پیادەکردنی سیستەمەکە پێشکەشکرا، دواتر باس لەهەنگاوەکانی پەیرەوکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا پرۆسێس کراو گرنگی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ مامۆستایان ڕوونکرایەوە.
مەبەست لە ئەنجامدانی سیمینارەکە ئامادەکردنی مامۆستایە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت.