لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین ، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ کردەوە، دوای ركابەریەكی دورودرێژ لە خولەكەدا دواجار یاری کۆتایی لەنێوان خوێندکارانی بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و خوێندکارانی بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانست ئەنجامدرا.
یارییەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. موفق خالید سەرۆکی زانکۆ و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆکی بەشەکانی یاسا و کیمیا و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای یارییەکەدا و لە گێمی یەکەم کوڕانی یاسا بەشی دەستپێشخەربوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات، لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەم خوێندکارانی بەشی کیمیا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا و سەرکەوتووبوون لە یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە، دوای ئەو گۆڵەش ركابەریەكە توندتر بوو، ئەنجامی کۆتایی یارییەکەش (٣-٢) لە بەرژەوەندی خوێندکارانی بەشی یاسا کۆتایی هات و بوونە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتاییدا لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆوە خەڵات بەسەر ناوبژیوانان و یاریزانی پلەی یەکەم و دووەم دابەشکرا.
جێی ئاماژەیە، لەخولەکەدا (١٦) بەشی زانکۆ بەشداربوون، یارییەکانیش بە شێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوەی خول بەڕێوەچوون.