سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە کرد

چاپکردن

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢-١-٢٠١٩، وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە سەردانی زانكۆی ڕاپەڕینیان كرد و لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆوە پێشوازیان لێكرا.
دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەک جەختیش لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سنورەکە.