زانكۆی راپەڕین، رێزلێنانی بەخشیە چەند توێژەرێك

چاپکردن

ئەمڕۆ یەكشەممە (۲٠/۱/۲٠۱۹) بەئامادەبونی ئەندامانی ئە نجومەنی زانکۆی راپەڕین، سە رۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشیە چەند توێژەرێکی سە رکەوتوو.
توێژەرەكان پێكهاتبوون لە: مامۆستای یاریدەدەر (سالار علی شریف) لەبە شی بایۆلۆجی كۆلێژی زانست، لەپای بڵاوکردنەوەی تویژینەوەیەک کە بەرزترین فاکتەری کاریگەری هەبوە كە ( ۳،۷۲) بووە لەناو تویژینەوەکانی بڵاوکراوە لەساڵی خوێندنی (۲٠۱۷_۲٠۱۸)دا. هەروەك مامۆستای یاریدەدەر (کمال احمد خدر) لەبەشی سامانی ئاژەڵ لەپای بڵاوکردنەوەی زۆرترین توێژینەوە كە (٤) توێژینەوە بووە کە (DOI )یان هەبووە لەساڵی خوێندنی (۲٠۱۷_۲٠۱۸)دا. هەروەها (د.کمال سمایل محمد) بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لەپای دانانی کتێبێک لەساڵی (۲٠۱۸)دا کە( ISBN)ی هە یە.
هەروەها مامۆستای یاریدەدەر (محمد حسێن احمد) مامۆستای بەشی کۆمپیوتەر کە خاوەنی زۆرترین سایتەیشن بوە كە (۲۷) سایتەیشن بووە بۆ توێژینەوەکانی لەسایتی گووگڵ سکۆلەر. لەگەڵ (د.احمد بایز احمد) لەبەشی کارگێڕی لەپای بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی بواری زانستە مرۆڤایەتیەکان کە بەرزترین فاکتەری کاریگەری هەبووە کە (۱،۳٦٤) بووە، هە روەها ناوبراو وەک توێژەری ساڵا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رێزی لێنرا.