ئاگاداری و ڕێنماییەکانی دەستپێکردنی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی

چاپکردن

ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکەینەوە کە ٢٦ی ٩ی ٢٠١٨ لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە، کەوا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ١ی ٢٠١٩ کۆرسەکان لە سێنتەرمان دەست پێدەکەن و پێویستە کاتژمێر١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە سێنتەرەکەمان ئامادەبن بە مەبەستی وانە خوێندن. هەروەک ئاگاداری ئەو بەڕێزانەش دەکەینەوە کە تا ئێستا نەهاتوون کرێی کۆرس و کتێب وەربگرن، لە هەمان ڕۆژ بە کاتژمێرێک زووتر واتە ١٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە سێنتەرمان ئامادەبن بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لە بەڕێوەچوونی وانەکانی کۆرسەکە لەو ڕۆژەدا.

ڕێنماییەکانی کۆرسەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

١- کۆرسەکان لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دوو شەممە بەڕێوەدەچن.
٢- ڕۆژانە چوار کاتژمێر وانە دەخوێندرێت و لە ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٦ی ئێوارە.
٣- شوێنی وانەکان هۆڵەکانی سێنتەری زمان دەبێت لە بینای کۆلێژی بنەڕەت لە نهۆمی سێیەم.
٤- هەر بەشداربوویەک پێویستە ناوی خۆی لەسەر لیستی هەڵواسراو لەسەر دەرگای هۆڵەکان بدۆزێتەوە و لە ئەگەری نەبوونی ناوی ستافی سێنتەر ئاگاداربکاتەوە.
٥- سێنتەری زمان پابەندە بە ڕێنماییەکانی فرمانی وزاری ژمارە ١٩١٩ی ڕێکەوتی ١٢\١٢\٢٠١٨ی وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بە کۆرسی زمان بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆر و خوازریارانی نازناوی زانستی.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان