راگەیاندنی زانكۆ
ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٤-١٢–٢٠١٨) لەكۆلێژی پەروەردە لەقەڵادزێ لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار کۆسیمینارێک بە ناونیشانى (ئامادەکردنى خوێندکارانى زانکۆ بۆ بازارى کار) بەڕێوەچوو.
سیمینارەكان لەلایەن مامۆستایان (عبداللە عزیز) و (سەرهەد هەمزە) پێشكەشكران و لەسیمینارەكاندا رێگاو تەكنیكەكانی خۆئامادەكردنی خوێندكارانیان بۆ بازاڕی كار روونكردەوەو چەندین زانیاری پەیوەست بەبازاڕی كارو دۆزینەوەی كاریان بۆ خوێندكاران روونكردەوە.
