راگەیاندنی زانكۆ
ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٤-١٢–٢٠١٨) كاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی بەئامادەبوونی بەڕێز دكتۆر (هیوا مینە محمود) راگری كۆلێژی پەروەردە سیمپۆزیۆمی سۆشیال میدیاو كاریگەری لەسەر سایكۆلۆژیای خوێندكار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری بەهاوبەشی بەشی دەرونزانی لەهۆڵی قازی محمد بەڕێوەچوو.
لەدەستپێكدا وتاری راگرایەتی كۆلێژی پەروەردە لەلایەن بەڕێز دكتۆر ( هیوا مینە محمود) راگری كۆلێژی پەروەردە پێشكەشكراو دواتر بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەخوێندكاران و مامۆستایان سیمینارەكانی سیمپۆزیۆمەكە پێشكەشكران.
سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری پانێل بەڕێز مامۆستا (شیروان شریف عزیز) پوختەیەك دەربارەی سیمینارەكان پێشكەشكراو دواتر سیمیناری یەكەم لەلایەن مامۆستا (ئارام قادر) دەربارەی (سۆشیال میدیا لای خوێندكاران) پێشكەشكرا، هەروەكچۆن سیمیناری دووەم بەناونیشانی (یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن) لەلایەن مامۆستا (ابراهیم صاڵح) پێشكەشكرا. كۆتا سیمیناریش لەلایەن مامۆستا (سیڤان عمر) دەربارەی (سۆشیال میدیاو كاریگەری لەسەر سایكۆلۆژیای خوێندكار) پێشكەشكرا.
بەگفتوگۆی خوێندكاران و وەڵامدانەوەی پرسیارەكان لەلایەن پێشكەشكارانی سیمینارەكانەوە سیمپۆزیۆمەكە كۆتایی هات.