ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ئەنجامدانی ۆرکشۆپێکی گرنگی نێودەوڵەتی بوو لە زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن

زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی کرد، کە تیایدا چەندین زانکۆی ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتەکانی ئەڵمانیا..... بەشداربوون، تیایدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا تاوتوێکرا، هەروەک باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردجەوەی ئەم ژمارانە ئاستی خوێندکار و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.

لە ئێستادا زانکۆی ڕاپەڕین لە پێنج بەشی زاستیدا ئەم سیستەمە پەیڕەو دەکات و، بڕیار وایە لەساڵی داهاتودا لەسەرجەم بەشە زانستیەکانیدا سیستەمەکە پەیڕەو بکات.

جێی ئاماژەیە ئەو شارەزا نێودەوڵەتیانەی بانگهێشتی ۆرکشۆپەکە کرابوون بەگرنگیەوە لە بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆی ڕاپەڕینیان ڕوانی ، وە دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە تا ئێستا هەنگاوەکانی بەدروستی نراون .