چەند سیمینارێك بۆ كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ رێكخران

چاپکردن

فۆتۆ: دەرباز محمود
ئەمڕۆ چوارشەممە (١٢-١٢-٢٠١٨) بەشى پەروەردەو دەروونزانى کۆلێژى پەروەردەى زانكۆی راپەڕین لە شاری قەڵادزێ زنجیرە سیمینارێکى بۆ کارمەندانى بەشى پۆلیسى هاتووچۆى پشدەر ئەنجامدا.
لەسیمینارەكاندا چەند زانیارییەکى دەروونى و پەروەردەیى بەشێوەى زانستى بۆ ئامادەبوان خرانەڕوو كە پەیوەست بوون بە راییکردن و جێبەجێکردنى ئەرک و فرمانى کارمەندانى هاتووچۆ .