ڕۆژی دووەمی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی جێبەجێکردنی ECTS لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی جێبەجێکردنی ECTS لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان لە زانکۆی ڕاپەڕین، کە دوێنێ دەستی پێکرد، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢\١٢\٢٠١٨ ڕۆژی دووەمی بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.

شایەنی باسە، بەڕێزان (د. ماریان ماککارسی) و (د. کارلۆس ماچادۆ) لە چەند پەناڵێکدا تیشکیان خستەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە چۆنیەتی دیزاینکردنی پڕۆگرامی خوێندن بە شێوەیەکی سەردەمیانە. هەر لە میانەی پەناڵەکاندا بە شێوەیەکی کرداری بەشداربووان بە شێوەی گروپ چەند ڕاهێنانێکیان ئەنجامدا دەربارەی چۆنیەتی دابەشکردنی یەکەکانی خوێندن بە شێوەی سیستەمی ECTS.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وۆرکشۆپەکە کرتە بکە