بەشى دەروونزانى کۆلێژى پەروەردەى قەڵادزێ لەزانكۆی راپەڕین سەردانى مەیدانی خوێندكاران و مامۆستایانیان رێكخست بۆ سەنتەرى قەڵادزێ بۆ ڕاهێنانى پێشوەخت بۆ خاوەن پێداویستى تایبەت لەرۆژانی (٩ – ١٠/ ١٢ / ٢٠١٨) داو تەئكید لەهەماهەنگی هەردوولاش كراوەتەوە.
لەسەردانێکى زانستى وەک ( بەشێکى پڕاکتیکى ) بابەتى دەروونزانى پەروەردەیى، بەشەکانى (پەروەردەى دەروونزانى , ئینگلیزى , عەرەبى ) کۆلێژى پەروەردەى قەڵادزێ سەردانى (سەنتەرى قەڵادزێ بۆ ڕاهێنانى پێشوەخت ) بۆ خاوەن پێداویستى تایبەت کرد بەسەرپەرشتى (م.ى.لیا حسن محمد) مامۆستا لەبەشى پەروەردەو دەروونزانى بە مەبەستى ئاشنابوون بەم چینە لە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەو لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە پەروەردەکردنیان و ئەو شێوازو پڕۆگرام و ڕێکارانەى کە لەگەڵیان دەگیرێتەبەر.
لەمیانی سەردانەكانیشدا هەردوولا ئامادەیی هەماهەنگی یەكتریان دەربڕى.