ئه‌مڕۆ سێشەمە (٢٠١٨/١٢/١١) بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین لەوەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی بە ئاماده‌بونی (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، له مه‌راسیمێكدا بۆ یه‌كه‌مین جار توێژه‌ری ساڵی دیاریكرد و، (٢٢) توێژه‌ری له زانكۆكی كوردستان خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تیان پێشكه‌ش كرا.
لەمەراسیمەكەدا مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەناوی (د.ئەحمەد بایز ئەحمەد) مامۆستا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان خەڵاتی باشترین توێژەری ساڵی پێبەخشرا.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لەمامۆستای ناوبراو دەكەین و هیواخوازین بەردەوام بێت و خزمەتی زیاتری بواری زانست و زانكۆی راپەڕین بكات.
